ئەمڕۆ لەسەر ئاستی عێراق زۆترین گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركراوە
  2021-07-20       472       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 922 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 59 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 925 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 922 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 613 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 59 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون و هەشت گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 510 هەزارو 517 كەس و لەوانە 17 هەزارو 951 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 372 هەزارو 158 كەسیان چاكبونەتەوەو 120 هەزارو 408 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 720 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×