2021-07-21   320     
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست-ى ئه‌مریكى، 50 هه‌زار سه‌رۆك‌و كه‌سایه‌تى ناودارى جیهانیى سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه كراوه له‌ڕێگه‌ى چاودێریكردنى مۆبایله‌كانیانه‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ش د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه، له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كانیانه‌وه، د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق‌و 50 هەزار سه‌رۆك‌و کەسایەتی ناودارى جیهانی سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه كراوه‌و توانراویشه مۆبایله‌كانیان هاك بكرێت.
هه‌روه‌ك ڕۆژنامه په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ کۆمپانیای (ئێن ئێس ئۆ گروپ) ڕاكێشاوه کە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییەو شارەزاییه‌كى زۆرى لەبواری ئاسایشی سایبەریدا هەیە، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕون نییه ئه‌وه‌یه ئاخۆ لەڕێگەی چ جۆره ڤایرۆسێکەوە ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى مۆبایلی سەرۆک‌و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان هاک کراوە.
به‌گوێره‌ى واشنتۆن پۆست هه‌ریه‌ك له(د.بەرهەم ساڵح، ئیمانوێل ماکرۆن، سیریل ڕامفۆساى سەرۆکی ئەفریقیای باشور ئەو سەرۆکانەن کە سیخوڕییان لەسەرکراوە)، سێ سەرۆک وەزیرانی دیكه‌ش ئێستا لەناو ئه‌و لیستەدان کە بریتین له(عیمران خانی پاکستان، موستەفا مەدبولی میسر، له‌گه‌ڵ سەعدەدینی عوسمانیی مەغریب).