ئاسایشی هەولێر: روداوی تەقەكردنەكە هیچ پەیوەندییەكی بە گەشتیارانەوە نەبوە
  2021-07-21       529       

ئاسایشی گشتی هەولێر رونكردنەوە لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە دەدات كە دەوترێت تێیدا تەقە لە چەند گەشتیارێك كراوەو دەڵێت: روداوەكە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوە، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای (کەرکوک-هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتو لە یاسا ناچار بە تەقەکردن دەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر، ئەمشەو چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبوەتەوەو وا باسدەکرێت کە رێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق کراوە، ئاگاداری هەمو لایەک دەکەینەوە کە ئەم روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوەو روداوەکە بەم شێوەیە بوە کە رۆژی هەینی رێکەوتی 2021/7/16، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای (کەرکوک- هەولێر) بەمەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتو لە یاسا بەناوی (ا. ص. ا.) ناچار بە تەقەکردن دەبن."

جەختیشی كردۆتەوە كە "هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە."

ئاسایشی هەولێر وتوشیەتی"لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە روداوەکە  بەردەوامن."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێرەوە

سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبوەتەوە و وا باسدەکرێت کە رێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق کراوە، ئاگاداری هەمولایەک دەکەینەوە کە ئەم روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوە و روداوەکە بەم شێوەیە بوە کە رۆژی هەینی رێکەوتی 2021/7/16، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای (کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن.

دوپات دەکەینەوە کەئەم روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبوە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە روداوەکە  بەردەوامە و هەمولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×