2021-07-23   737     
ئەمڕۆ هەینی، دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان
تۆمارکرد بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەجێگیری مایەوه.
ئاوێنە: نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لەكاتی
كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەمجۆرەیە:
نرخی 100 دۆلار به 148 ههزار و 250 دیناره.
نرخی 100 پاوەن 202 هەزار دینارە.
نرخی 100 یۆرۆ 174 هەزار دینارە.
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی شهش هەزار دینارە.
نرخی 100 لیرەی تورکی 17 هەزار دینارە.