حزبی شیوعیی عێراق كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەخت راگەیاند
  2021-07-24       377       

حزبی شیوعیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق راگەیاند كە بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: حزبی شیوعیی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخەكە لەبار نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و شێواوییەكی زۆر لە پڕۆسەی سیاسیدا هەیە.

ئەوەشی وت"پارەی سیاسی و چەكی كۆنترۆڵ نەكراو هێشتا كاریگەرییان لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردن هەیە."

هەروەها جەختیشی كردەوە كە هێزە سیاسییەكان جددی نین لە هێنانەدی داخوازیی ناڕەزایەتییەكان و "ئەوەش یەكێك لە هۆكارەكان وا دەكات حزبەكەمان لە هەڵبژاردنەكان بكشێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×