ناوی بەشێك لەو كۆچبەرە كوردانە بڵاوكرایەوە كە یەختەكەیان لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو كەوت
  2021-07-24       682       


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بەلیستێك ناوی بەشێك لەو كۆچبەرانەی باشوری كوردستانی بڵاوكردووەتەوە كە هەفتەی رابردوو یەختەكەیان لەنزیك دوورگەی كریتی لەیۆنان ژێر ئاو كەوت.

ئاری جەلال، بەرپرسی رێكخراوی لوتكە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:"  لە ڕووداوەكەی ڕۆژی پێنجشەممەی نزیك دورگەی كریتیدا ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی باشووری كوردستان ڕزگاریان بووە، كە ١٧ لەو كەسانە لەلایەن كەسوكاریانەوە لە دەزگای لوتكە تۆمار كراون و دوای بەدواداچوونی وردی دەزگاكە، هەواڵی سەلامەتییان دراوە بە كەسوكاریان."

ئەوەشی روونكردووەتەوە:" هەر لەو ڕووداوەدا ١٠ كەس بێسەروشوێنن كە دوانیان خەڵكی میسر و دانەیەكیان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ٧ كەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن."
 
ئاری جەلال،  ئاماژەی بەوەشكردووە:" تا ئێستا تەنها بەڵگەنامەی ٤ لە بێسەروشوێن بووەكان لەلایەن كەسوكاریانەوە دراون بە دەزگای لوتكە، داواكارین لە كەسوكاری ئەو كۆچبەرانەی دیكەش كە ژمارەیان ٣ كەسە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، زانیاری و بەڵگەنامەكان بنێرن بۆ دەزگای لوتكە."

لیستی ناوی ئەو كۆچبەرانەی لەیەختە ژێر ئاو كەوتووەكەدا بوون:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×