مەسرور بارزانی: لەم مانگەوە مووچە بەبێ لێبرین دابەش دەکرێت
  2021-07-25       470       

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە کۆتایی دێت‌و مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند "سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتیانی هەرێم دەكەم‌و هیوادارم لەئاستی خزمەتی ئێوەدا بین"

راسێگەیاند "لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت، ئەركی حكومەت تەنها دابەشكردنی مووچە نییە، هیوادارین بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بەڵێنەکەی خۆی بەردەوام بێت ئەوا مانگەکانی داهاتووش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکەین".

مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد بوهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆرۆناوە داوا لەهاوڵاتییان دەکەم بچن خۆیان بكوتن بە ڤاكسینی دژی كۆرۆناو ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×