بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشانكرا
  2021-07-26       441       

بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی "وێبۆمێتریكس" بۆ زانكۆكان كە بۆ شەش مانگی یەكەمی 2021 راگەیەنرا، بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشان  كرایەوە، بە ریزبەندی (5) لە ئاستی عێراق و ریزبەندی (3139) لە ئاستی جیهان، دەستنیشانكراوە.

ئاوێنە: زانكۆی سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە ریزبەندی  وێبۆمیتریكس بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2021، زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستانی بە پلەی یەكەم دێت، لە سەر ئاستی زانكۆكانی عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، ئەمە لە كاتێكدا لە ساڵی رابردو لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق لە پلەی شەشەمدا بو، بەوەش پلەیەكی تر بەرزبوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەربە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەڕێوەی دەبەن و ساڵانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات، ئەمساڵیش سەرەڕای بەردەوامی قەیرانی دارایی، بەڵام بە هەوڵ و ماندبونی سەرۆك و ئەنجونی زانكۆی سلێمانی و بە پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستا و فەرمانبەرەكانی توانی باشترین ریكۆرد لە ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا بە پلەی یەكەم بێت لە ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×