کازمی: تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکی شەرکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت
  2021-07-29       252       
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی گاردیان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: واشنتمان بەجێ هێشت و بەرەو بەغدای خۆشەویست بەرێکەوتین، کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ جۆو بایدن و ئیدارەکەی سەرکەوتووبوو، کە خۆی لەلایەنی ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری دەبینییەوە، لەگەڵ هاوکاری ئەمریکا بۆ سوپای عێراق.

ئاوێنە: مستەفا کازمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کردووە، "بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق لە پەیوەندی ئەمنییەوە دەگۆرێت بۆ پەیوەندی فێرکاری و هاوکاری بۆ سوپای عێراق، تا کۆتایی ئەمساڵیش هیچ هێزێکی شەرکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت".

لەکاتی ئێستادا 2500 سەربازی ئەمریکا لە عێراق بوونی هەیە، کە هێزی شەرکەرن و دژی پاشماوەکانی داعش چالاکی دەکەن و پاڵپشتی سوپای عێراق و پێشمەرگەن، بەڵام لەدوای ئەم قسانەی مستەفا کازمی چیتر ئەو هێزە لە عێراق نامێنێت و لە هێزکی شەڕکەرەوە دەبێتە هێزی فێرکاری.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×