2021-07-30   1077     
له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ لاهور شێخ جه‌نگی، میدیای نزیک لەقوباد تاڵەبانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌سێكی خاوه‌ن بڕیاره‌وه سه‌رانه‌یان له‌خه‌ڵكی سه‌ندوه روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌و میدیایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بازرگانی ناشه‌رعی‌و تریاك‌و جۆره‌ها بازرگانی نادروسته‌وه تێوه‌گلاون ده‌ستگیرده‌كرێن‌و ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه".
ڕاشیگه‌یاندووه، "پێشتر كه‌سانێك هه‌بون كه سه‌رانه‌یان له‌خه‌ڵكی سه‌ندوه‌و كاری ناشرینیان به‌هۆی شوناسی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی یان كه‌سێكی خاوه‌ن بڕیاره‌وه كردووه، ئێستا ده‌بێت روبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت."
میدیای نزیک لەقوباد تاڵەبانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه "له‌داهوتدا ده‌رده‌كه‌وێت كه سلێمانی چه‌ند به‌ده‌ست گروپه مافیاكانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبووه".
له‌دوای روداوەكانی 8ی تەمموزو رۆژانی دواتری ناو یەكێتی كه ماڵباتی تاڵەبانی ناویان لێناوە "چاكسازیی‌و نوێبونەوەی یەکێتی"و لاهور شێخ جەنگی‌و لایەنگرەكانی بە "كودەتا" ناوی دەبەن، میدیاكانی نزیك له‌بافڵ تاڵه‌بانی‌و قوباد تاڵه‌بانی، لاهور شێخ جه‌نگی‌و كه‌سانی نزیكی به‌قاچاخچێتی، سه‌رانه وه‌رگرتن، داگیركردنی زه‌وی‌و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان له‌و په‌یامه‌یدا كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ئاراسته‌ی كرد، هەنگاوەکانی بافڵ تاڵەبانی بە "کودەتا" ناوبرد‌و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و "تۆمه‌تانه" پێكبهێنن كه ئاراسته‌ی ده‌كرێت‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی‌و رای گشتی ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌م ڕوداوو پێشهاتانه‌ی ناو یه‌كێتی له‌رۆژی 8ی تەمموزه‌وه ده‌ستیانپێكرد، کاتێک بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر‌و دەزگای زانیاری گۆردران. ئەمەش ناڕەزایی لاهور شێخ جەنگی لێکەوتەوەو بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسی، ئه‌منی، سه‌ربازی‌و داراییه‌كانی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا له‌ده‌ستبدات.