چەند هێرشێكی داعش لە سێ پارێزگای عێراق كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
  2021-07-31       418       

چەند هێرشێكی داعش لە پارێزگاكانی ئەنبار، سەڵاحەدین و دیالە، ژمارەیەك كوژراو و برینداری لە ریزەكانی حەشدو سوپاو هەروەها هاوڵاتیانی مەدەنی لێكەوتەوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە، چەكدارانی داعش لە ناوچەی "عەگبە" لە رۆژهەڵاتی قەزای هیت سەربە پارێزگای ئەنبار، پیاوێك و دو منداڵی ئەو پیاوەیان كوشتوەو هەڵاتون و تا ئێستاش هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە نەزانراوە.

هەروەها لە ناوچەی "زەركە" لە رۆژئاوای خورماتوی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربە حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوەو دوای ئەوەش بۆمبێكی دیكە بە ئۆتۆمبێلێكی ئەمبوڵانسدا تەقیوەتەوەو لە ئەنجامی هەردو تەقینەوەكە چەكدارێكی داعش كوژراوەو چواری دیكەش بریندار بون.

هەر بەپێی میدیا عێراقییەكان شەوی رابردو، چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی سەربازیی سوپای عێراق لە نێوان ناحیەی جەلەولاو قەزای خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا سێ سەرباز و یاریدەدەرێكی پزیشك كوژراون و پێنج سەرباز و چوار هاوڵاتی مەدەنی نزیك لە هێرشەكەش برینداربون.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان داعش بە چەكی مامناوەندو قەناس هێرشی كردۆتە سەر ئەو خاڵە سەربازییەی سوپای عێراق و لەگەڵ سوپا شەڕو پێكدادان رویداوەو كاتێك ئەمبوڵانسێك بەرەو شوێنی هێرشەكە رۆیشتوەو هێرشكراوەتە سەر ئەمبوڵانسەكەش و یاریدەدەری پزیشكەكە بەوهۆیەوە كوژراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×