لە سەڵاحەدین هێرشكرایە سەر پرسەیەك و دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
  2021-07-31       458       

دوێنێ هەینی، لە ناحیەی "یەسرب"ی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین "هێرشێكی تیرۆریستی" كرایە سەر پرسەیەك و لە ئەنجامدان دەیان كەس كوژران و برینداربون.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بارەی هێرشەكەوە لە بەیاننامەیەكدا وتویەتی، لەناوچەی "بوجەیل"ی سەربە ناحیەی یەسرب لە پارێزگای سەڵاحەدین، "هێرشێكی تیرۆریستی" كراوەتە سەر یەكێك لە پرسەكان و لە ئاكامدا ژمارەیەك كەس بونەتە قوربانی.

هەرچەندە شانەی راگەیاندنی ئەمنی ژمارەی قوربانییەكانی ئاشكرانەكردوە، بەڵام میدیا عێراقییەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە لە هێرشەكەدا 13 كەس كوژراون و زیاتر لە 18 كەسی دیكەش برینداربون.

هەروەها بەپێی میدیا عێراقییەكان سیان لە كوژراوانی هێرشەكە لە هێزە ئەمنییەكانن و 10یان هاوڵاتی مەدەنین و برینی هەندێك لە بریندارەكانیش سەختە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ شەممە وەفدێكی ئەمنی سەردانی ناحیەی یەسرب-یان كردوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەوردەكارییەكانی هێرشەكە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×