د. عه‌لی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێـتی جیهانی زانایانی موسڵمان له باره بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت '' تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە و به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە''
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی دوور لە ھەموو بنەمایەکی زانستی و ئیتیکی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایا:
(من داوای دوعا‌و کۆکردنەوەی کۆمەکم بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەو سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت).
لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەددەکەمەوه‌و به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە، بۆیە داوا لەو پەیچ و سایتانە دەکەم ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه لای خۆیان بسڕنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان به‌كاردێنین.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
د عه‌لی قەرەداغی