لەهه‌ولێر به‌نزینى حكومى دابه‌ش ده‌كرێت
  2021-07-31       1657       

كۆمپانیاى كورد نه‌فت كه‌ خاوه‌نى زینجیره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌یه‌ له‌شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم به‌نزینى بۆ هه‌ندێك له‌ به‌نزینخانه‌كانیان دابینكردوه‌و به‌نرخى 660 دینار بۆ هه‌ر لیترێك له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: كۆمپانیاى كورد نه‌فت رایگه‌یاند "حكومه‌ت بڕێكى دیاریكراو له‌ به‌نزین ده‌دات به‌ به‌نزینخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له‌ پێنج وێستگه‌یان به‌نزینى حكومى دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر لیترێك 660 دینار له‌ هاووڵاتى وه‌رده‌گیرێت".

له‌ ئاگاداریه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌مان جۆرى به‌نزینى ناحكومى له‌ به‌شێك له‌ به‌نزینخانه‌كانیان دابه‌شده‌كرێت بۆ هه‌ر لیترێك 745دینار له‌هاووڵاتى وه‌رده‌گیرێت.

سه‌رجه‌م جۆره‌كانى سوته‌مه‌نى به‌تایبه‌ت به‌نزین له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕابردو به‌ چه‌ند قۆناغێك نرخه‌كه‌ى زیادكراو بۆهه‌ر لیترێك زیاتر له‌ 300 دینار نرخه‌كه‌ى له‌سه‌ر هاووڵاتى گران بوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×