ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: گیانلەدەستدان هەڵكشا
  2021-08-04       812       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 172 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 24 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 هەزارو 13 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك سێ هەزارو 172 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 749 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا هەڵكشاوەو 24 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 8 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 8 لە دهۆك، 2 لە هەڵەبجە، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×