نرخی نەوت بۆ 67 دۆلار دابەزی
  2021-08-19       439       

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە دابەزینی و ئەمڕۆش لە هەربەرمیلێك زیاتر لە یەك دۆلار لە نرخەكەی دابەزی و بە 67.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاوێنه‌: لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی نوێی تۆماركرد، نرخی هەر بەرمیلێك بە 67.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە دوێنی 1.33 دۆلار لە هەر بەرمیلێك نرخەكەی دابەزی.

هاوكات نرخی نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە64.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و 1.53 دۆلار لە نرخەكەی دابەزی.

بەهۆی ڕاگەیاندنی كەرەنتینەی گشتيی لە چین، جەنگی ئەفغانستان و پڕبوونی عەمبارەكانی نەوتی ئەمریكا نرخی نەوت ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە ڕوو لەدابەزینە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×