سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینی پله باڵا‌و
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به یاسای چاكسازی خه‌رج ده‌كرێت و زۆرترین موچه‌ش نابێت له
لەسەدا 50ی كۆی موچه‌كه‌ی زیاتر بێت.
ئاوێنە: زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی
له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی راگه‌یاند: له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینی
پله باڵاكان كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه به یاسای
چاكسازی ژماره 2ی ساڵی 2020 دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: له‌ئێستادا
خانه‌شینی پله باڵاكان و په‌رله‌مانتاران بەشێوەیەكە كە لەسەدا 80ی كۆی موچه‌كانیان
وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه هیچ پله باڵایه‌ك نابێت له‌سه‌رو لەسەدا
50ی كۆی موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو:
ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 45 ساڵ زیاتر بێت لەسەدا 15ی كۆی موچه‌و ساڵانی خزمه‌تیان
بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به مه‌رجێك له لەسەدا 50ی كۆی موچه‌كه‌ی تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها
ئه‌وانه‌شی كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبێته 45 ساڵ، لەسەدا 15ی كۆی موچه‌و ساڵانی
خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌گاته لەسەدا 25ی كۆی موچه‌كه‌ی.