رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەکە و خانەکان کۆبووەوە
  2021-08-21       364       

ئەمڕۆ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەکە لە حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان کۆبووەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئاب، عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و راسپاردنی نوێنەران و ئەندامانی بزوتنەوەکە لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ژووری حکومەت و پەرلەمان و سەرجەم نوێنەرەکان کۆبووەوە.

لەو بارەیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" تیایدا پلان و میکانیزمی شیاو بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خرانەڕوو".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×