جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگەیاند، پێشبینییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا راست ده‌رچون كه هێرشێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، جه‌ختیشیی كرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و هێرشە سزا ده‌درێن.
ئاوێنە: جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێنمایی پێویست دراوه‌ته پەنتاگۆن، بۆ دانانی پلانێكی گونجاو بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی داعش و ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
بایدن راشیگه‌یاند، به‌هێزه‌وه، له‌كات و شوێنی دیاریكراو و گونجاو‌دا، وه‌ڵامێكی توندیان ده‌ده‌ینه‌وه.
سەرۆكی ئەمریكا پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه بۆ كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بایدن ئاماژه‌شیپێكرد، ویلایه‌تی خۆراسانی داعش، پیلانداڕێژه‌ری تەقینەوەكانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بو، بۆیه بڕیاری سه‌ربازی توند ده‌رده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كاری خۆیان هه‌ڵبستن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له حاڵی ئێستادا، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به هێزی زیاتره بۆ ئه‌فغانستان ره‌وانه‌ی بكات، به‌دوای هه‌مو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش ده‌بین، كه ده‌ستیان هه‌بوه له ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
رونیكرده‌وه، بڕیاری كشانه‌وه‌مان له ئه‌فغانستان هه‌ڵه نییه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه كه هێزه‌كانمان له‌كاتی دیاریكراودا، بكشێنینه‌وه.
وتیشی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستمان نیه كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان تاڵیبان و داعش له ویلایه‌تی خۆراسان، هه‌بێت.