ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند، به‌رده‌وامن
له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌سره
بتوانێت ته‌واوی شایسته‌كانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاوێنه: عه‌لی یوسف فه‌یاز، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی به‌سره
به ماڵپه‌ڕی "سومه‌ریه‌نیوز"ی راگه‌یاندوه، 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه
ئیمزایان له‌سه‌ر داواكارییه‌ك بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه كردوه كه ئه‌و
ژماره‌یه‌ش زیاتره له رێژه‌ی زۆرینه‌ی ره‌ها له‌كاتێكدا به قسه‌ی ئه‌و، كاره‌كه
ته‌نها ئیمزای 12 ئه‌ندامی به‌سه.
ئاشكراشیكردوه"تا ئێستا هیچ یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن
ئیمزاكه‌ی نه‌كشاندۆته‌وه."
به‌پێی قسه‌ی عه‌لی یوسف فه‌یاز، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌پێناو
ئه‌وه‌دا بوه كه پارێزگاكه‌یان بتوانێت ته‌واوی شایسته‌كانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌وه‌شی خسۆته‌ڕو"داواكارییه‌كه بۆ ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی دیكه ته‌واو بكرێن."
ساڵی 2008، وائیل عه‌بدوللـه‌تیف، په‌رله‌مانتاری پێشوی به‌سره هه‌وڵی به‌هه‌رێمكردنی
پارێزگاكه‌ی دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو نه‌بو.
ساڵی 2015ش، محه‌مه‌د تائی، په‌رله‌مانتاری پێشوی به‌سره، بۆ به‌هه‌رێمكردنی
پارێزگاكه داواكارییه‌كی به‌ئیمزای 44 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌وه پێشكه‌ش به
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
داواكارییه‌كه‌ی تائی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام حكومه‌تی
ناوه‌ندیی عێراق ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی لۆكاڵی له‌پارێزگاكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
پشتگوێخست.
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، قۆناغی دوه‌م و به‌ر له قۆناغی كۆتاییه بۆ دامه‌زراندنی
هه‌رێم كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.