2021-09-14   381     
هۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە هاوکات کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانیشە لە هاوپەیمانی کوردستان، باس له به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه به به‌رده‌وامی شه‌ڕی سیسته‌می سیاسیمان كردووه و ئامانجمان ئه‌وه بووه ده‌بێت سیسته‌م په‌رله‌مانی بێت، گه‌وره‌ترین ململانێی نێوان ئێمه و پارتی كه په‌رله‌مانی له‌سه‌ر داخرا، له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و په‌رله‌مانی بووه".
ئاوێنە: هۆشیار عومەر، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "ئێمه چه‌ند ئامانجێكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه یه‌كه‌م ئامانجی گه‌وره‌مان سه‌قامگیری و ئاسایش و ئه‌منیه‌ته واته ئێمه ته‌نها ئامانجه‌كه‌مان رووه و به‌غدا نییه به‌ڵكو به‌شێكی روو به كوردستانه و ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵبژادنه به‌هێمنی و به سه‌قامگیری بڕوات له دۆخێكی ته‌واو جیاواز له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشوو، هه‌ردوولاش ئه‌و روانینه‌مان هه‌یه، دووه‌م له‌سه‌ر دوو ئاراسته ئیش ده‌كه‌ین ئاراسته‌یه‌كیان كوردستانه كه گۆڕانكاری بكه‌ین له حكومه‌تی خۆجێیدا و ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه ده‌ستمان كردووه به‌و پرۆسه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی هه‌یه ئێستا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئێمه هه‌مانبووه و وه‌ك به‌رنامه پێشكه‌شمان كردووه لای ته‌واوی پارته سیاسیه‌كان دروستبووه له كوردستان پێویستی به گۆڕانكاریه‌كی یه‌كجار ریشه‌ییه و بوه‌ته خواستێكی نێوده‌وڵه‌تیش".
هۆشیار عومەر، ئەوەشی وت: "ئاستێكی تریان بۆ به‌غدایه کە کاری لەسەر دەکەین ئێمه له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا ئامانجمان یه‌كه‌م رێگریه له‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی له به‌غدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكاری سیسته‌می سیاسی و ده‌ستوور بكرێت، پێمان وایه ئێستا كورد به‌راورد به قۆناغی دوای 2003 یه‌گجار لاوازه و په‌رش و بڵاوه له رووی هاوسه‌نگی هێزه‌وه ناتوانێت وه‌ك پێشوو به‌شێکبێت له‌كۆی بڕیاره‌كان ئه‌گه‌ر خۆی كۆبكاته‌وه جۆرێک له‌یه‌ک وتاری دروست بكات ده‌توانێت ئه‌و مافه ده‌ستووریانه بپارێزێت كه زۆر به‌ئه‌سته‌م به‌ده‌ستهاتوون، كه له‌په‌رله‌مانی عیراق كارده‌كه‌ین".
"له قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردندا ده‌مانه‌وێت به‌ده‌نگێكی به‌هێزتره‌وه قسه بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌كمان فراكسیۆنێكی جیابێت ئه‌و ئه‌زموونه‌مان كردووه ناتوانێت ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی هه‌بێت كه ره‌نگه پێكه‌وه بین له به‌شداری له حكومه‌ت و به‌شداری له بڕیار په‌رله‌ماندا له سه‌رۆكی لیژنه‌كاندا و كۆتایی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆی پرۆسه‌كانه‌وه هه‌یه چونكه له ده‌ركردنی هه‌موو یاساكاندا ئه‌وه رۆڵی هه‌یه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و خواستانه‌ی كه هاوپه‌یمانانی ئێمه ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه به به‌رده‌وامی پێمان ده‌ڵێن له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان گۆڕان وه‌ك چاره‌سه‌ر ته‌ماشا ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌ریان سوڕماوه له‌و ململانیه‌ی بۆنموونه له‌نێوان لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه به‌ڕاده‌یه‌ک پێیان وایه كه ئه‌م شێوازی سیاسه‌تكردنه‌ی كورده به‌م په‌رش و بڵاویه ئه‌وانیشی لاواز كردووه چونكه ئه‌وانیش پێویستیان به پشتیوانی كورد هه‌یه له به‌غداد چ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چ له حكومه‌تی عێراقیدا بێت، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به په‌یامه‌كان ئێمه هه‌م بۆ ئه‌وه‌یه به‌رگری بكه‌ین له‌و مافانه‌ی چه‌سپێراون هه‌م بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و مافانه‌ی كه پشتگوێ خراون چ مافه ئابوورییه‌كان بێت چ خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت چ مافه سیاسی و كلتورییه‌كان بێت پێكه‌وه به‌رگری لێبكه‌ین"، هۆشیار عومەر، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستانی وایوت.
دەربارەی ئەوەی دەوترێت خەڵک گلەیی هەیە و ئەگەری بەشداری لە هەڵبژاردندا کەمە لە وەڵامدا هۆشیار عومەر دەڵێت" ئه‌و ره‌خنه و گله‌یی و گازنده و زویربوونه‌ی لای خه‌ڵک هه‌یه 100% ڕاسته و خه‌ڵک له‌سه‌ر حه‌قه ئێمه له‌چاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌بێت ته‌ماشای سیاسه‌ت و حكومڕانی بكه‌ین نه‌ک له‌چاوی حزبه‌وه، ئه‌مه ڕوانین و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسیه كه نه‌وشیروان مسته‌فا بۆخۆی به‌وردی جێبه‌جێی كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی له بڕیاردا بووه به‌ڵام هه‌میشه له‌چاوی خه‌ڵكه‌وه سه‌یری سیاسه‌تی كردووه له‌به‌رئه‌وه كه ده‌ستمانكردووه به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ یه‌كه‌م قسه‌ی من هه‌میشه ئه‌وه‌یه پێویسته گوێ له ڕه‌خنه‌كان بگرین كه قسه‌یه‌كی حه‌ق ده‌كرێت ده‌بێت بڵێین حه‌قه ناكرێت چاو بپۆشین له‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه بێینه سه‌ر ورده‌كاری من بۆخۆم له ده‌ربه‌ندیخان له كه‌لار له ناحیه‌ی رزگاری له كفری و چه‌مچه‌ماڵ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌چڕی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و كۆڕ و كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین و سه‌ردانی خه‌ڵک و شوێنه‌كان ده‌كه‌ین من به‌ڕاستی بۆخۆم چاوه‌ڕێی ئه‌و پێشوازیه‌م نه‌ده‌كرد چونكه له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌یه له كوردستاندا چاوه‌ڕێ بوین جۆرێکله ساردی هه‌بێت به‌ڵام من بۆخۆم توشی سه‌رسوڕمان بووم به‌ڕاده‌یه‌ک كه پشتیوانی هه‌یه له‌هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بۆ من وه‌كو كاندیدێک ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشیه."
هۆشیار عومەر زیاتر وتی" ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هاوڵاتیانی كوردستان كه ده‌نگده‌ده‌ن ئه‌مه‌یه كه ده‌نگدان مافێكه قابیلی زه‌وتكردن نییه ئه‌مه مافێكی خوایی و مافێكی یاساییه من پێموایه هاوڵاتیانی كوردستان نابێت ئه‌و مافه‌ی خۆیان به‌هه‌ده‌ر بده‌ن و به‌كاری بهێنن هه‌میشه ڕێگه هه‌یه له‌نێوان چه‌ند بژارده‌یه‌كدا بژارده‌یه‌ک هه‌ڵبژێردرێت كه من ده‌مه‌وێت ئه‌و كاندیده بم به‌ڵام ئه‌گه‌ر منیش ئه‌و كاندیده نه‌بم پێمخۆشه خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌شداری بكه‌ن چونكه هه‌ڵبژاردن به‌دیلی نییه نه له كوردستان و نه له عێراق و نه له‌هیچ وڵاتێكی دیكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش بایكۆت هه‌بێت چه‌ند ساڵێكیش شه‌ڕ هه‌بێت دواجار ئه‌و ئامڕازه‌ی ده‌بێت بۆی بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ڵبژاردنه، ئێستا كه دۆخێكی وا دروستبووه سه‌قامگیری هه‌یه و ئارامی هه‌یه جۆرێک له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه‌سیش هیچ میلله‌ت و هیچ وڵاتێک له ئاشتیدا هه‌رگیز زیانی نه‌كردووه، من پێموایه هاوڵاتیانی كوردستان گرنگه به‌شداری بكه‌ن، من گه‌شبیینم رێژه‌ی به‌شداری زۆر زیاتر له‌وه ده‌بێت كه هه‌ندێک كه‌س پێشبینی ده‌كه‌ن".
هۆشیار عومەر، وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا گۆڕان چی لە عیراق و هەرێم کردووە و ئێستاش دەیەوێت چی بکات؟ لە وەڵامدا هۆشیار عومەر وتی: "پرسیارێكی گرنگ و به‌جێیه چونكه هه‌موو پارتێكی سیاسی كاتی هه‌ڵبژاردنیش نه‌بێت پێویسته به به‌رده‌وامی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه هه‌یه بیخاته‌ڕوو بۆ خه‌ڵک نه‌ک ته‌نها بۆ خه‌ڵكی گۆڕان بۆ گۆڕان به‌گشتی، من له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک ده‌وه‌ستم یه‌كه‌م ئێمه به به‌رده‌وامی شه‌ڕی سیسته‌می سیاسیمان كردووه و ئامانجمان ئه‌وه بووه ده‌بێت سیسته‌م په‌رله‌مانی بێت، گه‌وره‌ترین ململانێی نێوان ئێمه و پارتی دیموكراتی كوردستان كه په‌رله‌مانی له‌سه‌ر داخرا و ئه‌وه ئابڕوچونێكی یه‌كجار مه‌زن بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی بووه، ئێمه ئه‌مجاره كه چوینه‌ته حكومه‌ت سه‌رۆک له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه كه ئه‌مه ئامانجی ئێمه بووه هه‌موو ئامانجی ئێمه نه‌بووه ئێمه ویستومانه ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی كه‌مبكرێته‌وه كه له پراكتیكدا ئێستا وایه به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه 50% ی ئه‌و ئامانجه‌مان به‌دیهێناوه".
هەروەها وتی: "دووه‌م ئێمه ئامانجمان بووه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت و یه‌كسانی هه‌بێت له شێوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت راده‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رچووه هه‌رچه‌نده ئه‌مه دڵخوازی ئێمه نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌مانبووه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی خانه‌نشینی پله باڵاكان بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ته‌مه‌نی گونجاوه‌وه به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵک دوو مووچه‌ی هه‌یه، سێ مووچه‌ی هه‌یه ئه‌مه دانپێدانانی تیمی حكومه‌ت و پارتی خۆیانه هی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له دوومووچه و سێ و شه‌ش مووچه‌ی هه‌یه پێداچوونه‌وه‌ی تێداكراوه و راگیراوه، نزیكه‌ی 600 كه‌س ئه‌و ماوه‌یه‌ی پله‌ی باڵایان هه‌بووه و له‌و پۆسته‌دا نه‌بوون مووچه‌كانیان راگیراوه و ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی تیادا بكرێت، له هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیایه‌تی له كوردستان ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون ته‌واوی رێگه‌كانی كوردستان ئه‌گه‌ر كه‌موكورتی و خاویشی تێدا بێت كه‌وتۆته‌وه كار نه‌ک ته‌نها بۆ رێگا سه‌ره‌كیه‌كان به‌ڵكو بۆ زۆر له گونده‌كان به‌تایبه‌تی له سلێمانی و له گه‌رمیان له هه‌ڵه‌بجه، له رانیه و راپه‌ڕین كه پشتگوێ خراوه زیاتر له ده‌ساڵه له‌و رووه‌وه، زیانی گه‌وره‌ی به‌ڕۆحی هاوڵاتیانی كوردستان گه‌یاندووه به‌هۆی زۆری رووداوه‌كانه‌وه، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له‌وه‌ی لیستی مووچه پاکبكاته‌وه، له‌وانه‌ی خه‌ڵكی مافدارن له‌هه‌مانكاتدا من ئه‌وه بیری خه‌ڵک ده‌هێنمه‌وه كه له‌ساڵی 2013 ش ژماره‌یه‌ک كه‌مئه‌ندام كه مووچه‌یان بڕابوو چوونه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موویان خستنه گه‌ڵابه و له دێگه‌ڵه فڕیاندان، وه‌زیری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه چوه‌ته حكومه‌ت و كاری كردووه و مووچه‌ی 12 هه‌زار كه‌مئه‌ندام گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه مافی خۆیانبووه و پێشتر به‌ناڕه‌وا بڕواوه و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه چونكه ئێمه هه‌موو ده‌ستكه‌وتێک ناكه‌ین به‌ده‌ستكه‌وتی خۆمان به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ئامانجی یه‌كجار گه‌وره‌مان له‌پێشه له كوردستاندا هێشتا رێژه‌ی بێكاری زۆره به‌تایبه‌ت له‌ناو گه‌نجاندا هێشتا گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ‌شومار هه‌یه".
هۆشیار عومەر دەشڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێمه جاران ده‌مانووت لایه‌نه‌كان خۆیان ئیعتراف ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه و قاچاخچێتی هه‌یه، سه‌رانه وه‌رگرتن هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی دانیان به‌وه‌دانا ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پێشوو فاشیل بوون قه‌رزێكی زۆریان له‌سه‌ره، له‌سه‌ر ئاستی به‌غداش ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌مان وه‌كو ژماره و وه‌ك هێز ئه‌و هێزه‌ی نه‌بووه بتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیار به‌رگریمان كردووه تا ئه‌و شوێنه‌ی توانا‌مان هه‌بووه له‌توانای مرۆڤدا له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره به‌هێز و به روئیایه‌كی نوێوه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان كاربكه‌ین له‌به‌رئه‌وه من پێموایه كاركراوه به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه له‌تموحی ئێمه و خه‌ڵكی كوردستاندا نییه ده‌كرێت كاری زۆر زیاتر بكرێت".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەندێک رەخنە لە هاوپەیمانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دەگرن کە لە پێشتردا رکابەری یەکتربوون بەڵام ئێستا بەهاوبەشی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن، وەڵامی هۆشیار عومه‌ر لەسەر ئەم رەخنانە بەمجۆرە بوو: "من پێموایه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه و میلله‌تی ئێمه‌دا له 60 ساڵی رابردوو دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له شه‌سته‌كانه‌وه ئه‌م میلله‌ته ده‌یناڵاند به‌ده‌ستی شه‌ڕی ناوخۆوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و مۆدێلی ململانێی له توندوتیژی گۆڕی بۆ ململانێی مه‌ده‌نی واته گۆڕان كه دروست بووه هێزێكی مه‌ده‌نی بووه كه ململانێی و ئامڕازه‌كانی به‌رده‌ستی مه‌ده‌نین یه‌كێک له‌وانه گفتوگۆیه، یه‌كێک له‌وانه هاوپه‌یمانیه، ئێمه به‌بێ جیاوازی له قۆناغی ئۆپۆزیسیۆندا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كارمان كردووه پرۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیشدا به‌هه‌مان شێوه، سه‌ره‌كیترین خاڵ لای ئێمه ئه‌وه بووه ئه‌و رێككه‌وتنانه شه‌فاف بن و بۆ خه‌ڵک ئاشكرابن، ئێمه ده‌بینین زۆرجار ئه‌و بابه‌ته باسده‌كرێت كه ئێوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌و هه‌موو ململانێی و شه‌ڕه‌تان هه‌بووه چۆن رێكه‌وتوون؟ كاتی خۆیشی ئه‌و روانینه هه‌بووه و به‌شێک له‌و خه‌ڵكانه زۆرجار له هه‌موو شتێک ناڕازین ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی و گۆڕان شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ردا پارتیان به‌هێز كردووه و ته‌رازووی هێزیان تێكداوه پێویسته هه‌وڵبده‌ن رێكبكه‌ونه‌وه ئێمه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌دا كه گفتوگۆ و دانوستان و هاوپه‌یمانێتی به‌شێكه له‌شێوازی كاركردنی ئێمه".
هۆشیار عومه‌ر ئەوەشی وت: "ئه‌وه ئامانجی ئێمه بووه ئامانجی رێككه‌وتنامه‌كانی پێشوومان بووه كه خودی ره‌وانشاد نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مینبه ئاماده‌بوونی مام جه‌لال ئیمزای كردووه، ئه‌و ته‌رازووی هێز راستكردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نها بۆ كوردستان نییه به‌ڵكو بۆ به‌غداشه، له‌هه‌مانكاتدا هیچ میلله‌تێک له ئاشتی زیانی نه‌كردووه پێموایه ئه‌گه‌ر ئێمه یان یه‌كێتی زیان بكه‌ین به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو باشتره له‌وه‌ی میلله‌ته‌كه زیان بكات، ئێستا ئێمه ده‌بینین ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه زۆر به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و گرژیانه‌ی جارانی پێشوو تێدا نییه ئه‌مه له خزمه‌تی ئێمه‌یه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خزمه‌تی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه ته‌نانه‌ت له خزمه‌تی بوژاندنه‌وه به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان دوو هێزی سیاسی جیاوازین روئیا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیمان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، زۆرجار ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی ئێمه باسده‌كرێت له‌كاتێكدا ئه‌وه له عیراقدا شتێكی باوه و هاوپه‌یمانێتی یه‌كێكه له بژارده‌كان، په‌یوه‌ست به ژماره‌ی كورسیه‌كان ئێمه ئامانجمانه هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوودا له عێراقدا كه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات".
د. هۆشیار سەبارەت بە پێشبینی رێژەی کورسییەکان کە بەدەستی دەهێنن دەڵێت: "به‌و رێژه‌ی كورسیانه‌ی ئێستا هه‌مانه 24 كورسیه ئێمه و یه‌كێتی ده‌مانه‌وێت لانی كه‌م 24 و 25 بگره زیاتریش بێت ئێمه وه‌كو گۆڕان حه‌وت كاندیدمان هه‌یه له سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك، ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه زۆر به‌دیقه‌ته‌وه كاندیده‌كانمان داناوه له‌هه‌ر بازنه‌یه‌ک سێ كاندیدمان داناوه ته‌واوی توانا و وزه و ئامانجی ئێمه بۆ ئه‌وه ته‌رخانكراوه كه هه‌ر حه‌وتیان بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن".