گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر لەسەر عێراقە نەک ئەفغانستان
  2021-09-14       444       
بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ئەمریکا چیتر ئەفغانستان بەوجۆرە نابینێت کە گەورەترین مەترسی تیرۆری لەسەرە، بەڵکو پێی وایە زۆرترین هەڕەشەی تیرۆر کە لە جیهاندا هەبێت لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەیە.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە ئەڤڕیڵ هاینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە کۆڕبەندی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند: “مەترسی تیرۆر لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سوریا، یەمەن و سۆماڵ بوونی هەیە، بەتایبەت مەترسی داعش ئەم مەترسییە لە وڵاتێکی وەک ئەفغانستان کەمترە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد:“لە ئێستادا چاودێری رەوشی ئەفغانستان دەکەین تا بزانین ئاخۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەو وڵاتە سەرهەڵدەدەنەوە”.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×