2021-09-14   476     
رێكخراوی CPT بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوەكەیان ئەنجامدا و گوتی بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە.
ئاوێنه: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی رێكخراوەكە، شێروان شێروانی داوا دەکات کە خەڵک لەدەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە چالاکی بنوێنن.
هەروەها دەڵێت، "شێروان نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بوو کە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە".
ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.