وەزارەتی بازرگانی گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییاندا دەكات
  2021-09-15       678       
وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانكاری لە پێدانی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كرد و بڕیاریدا بۆ هەر كەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو بەشەخۆراكی مانگانەیدا كەمبكاتەوە و لەجێگای چەند ماددەیەكی دیكە دابەشبكات.

ئاوێنه‌: محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بڕیاردراوە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە كەمبكەینەوە و چەند ماددەیەكی تر وەکو شوێنگرەوەی دابەشبكەین”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەبری شەکرەکە، نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆك دابەشدەکرێت.

حەنون، باسی لەوەشكردووە، “ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو ئێستا بەشێك لە هاوڵاتییان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەکات، بۆیە چەندین بریکار مانگانە خۆراکی زۆریان لادەمێنێتەوە و جارێکیتردەیگەڕێننەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×