ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: رێژەی مردن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2021-09-15       614       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 895 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و هاوكات رێژەی مردن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوەو لە دوێنێوە 35 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 33 هەزارو 193 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 895 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان 492 توشبو بوە.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 725 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 35 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە پارێزگای هەولێر بون و ژمارەیان پێنج گیانلەدەستدان بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×