دو رۆژی داهاتو موچەی چەند شوێنی دیکە دابەش دەکرێت
  2021-09-28       1011       

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سبەی موچەی هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەش دەکرێت.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەش دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممەش موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

لە 25ی ئەم مانگەوە دابەشکردنی موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی فەرمانبەران بەڕێژەی 100% دەستیپێکردوە، تا ئێستا موچەی چەند شوێنێک دابەشکراوە.

21ی ئەم مانگە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی موچە بوە، هەرکاتێک 200 ملیار دینارەکە گەیشت بە رێژەی 100% موچە دابەش دەکەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×