نرخی نەوت دابەزی
  2021-09-29       484       
دوای بەرزبوونەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت سێ دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.

ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 77.65 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا لە كاتێكدا دوێنێ نرخەكەی نزیكەی 81 دۆلار بوو .

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بە 73.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا و كەمبوونەوەی بەنزینە لە چەند ناوچەیەكی جیهاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×