2021-10-03   467     
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕی بۆرسەى جیهانى نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەماوەی چەند هەفتەى رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکى خێرا لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و لەئێستادا لەم نرخەدا ماوەتەوە.
بەپێی وتەى شارەزایانى بوارى ئابورى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەم کاتەدا پەیوەستە بە زیادبوونى خواستەوە هەیە لەسەر نەوت و پێشبینى ئەوەش دەکەن ئەو نرخە بگاتە نزیکەى ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.