فەیسبوك بەدوری دەزانێت هۆكاری لەكاركەوتنی ئەپەكانی هێرشی ئەلیكترۆنی بێت
  2021-10-04       502       

تیمی سكیوریتی كۆمپانیای فەیسبوك بەدوری دەزانێت هۆكاری لەكاركەوتنی ئەپەكانی كۆمپانیاكە هێرشی ئەلیكترۆنی بێت. هەروەها بەهۆی لەكاركەوتنی بەرنامەی پەیوەندیی نێوخۆیی نێوان كارمەندانی فەیسبوكەوە، بەشێكی زۆری كارمەندانی كۆمپانیاكە بێ كاربون.

ئاوێنە: رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەزاری دو ئەندامی تیمی سكیوریتی كۆمپانیای فەیسبوكەوە بڵاویكردۆتەوە كە بەدوری دەزانن هۆكاری لەكاركەوتنی ئەپەكانی كۆمپانیاكە، هێرشی ئەلیكترۆنی بێت، چونكە ئەو تەكنەلۆژیاەی لەپشت ئەپەكانەوە كاردەكات تا ئەو رادەیە جیاوازە كە ئەگەری نەبێت لە رێگەی یەك كردەی هاكەوە سەرجەم ئەپەكان لە یەك كاتدا لەكاربكەون.

هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە لەكاركەوتنی ئەپەكانی فەیسبوك، بەرنامەی پەیوەندییە نێوخۆییەكانی كۆمپانیاكەیشی گرتۆتەوە ئەوەش وایكردوە بەشێكی زۆری كارمەندەكانی نەتوانن كارەكانیان راپەڕێنن..   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×