وادەی كردنەوەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان راگەیەنرا
  2021-10-10       510       

 


دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەممە سنوورەكان و فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوە كە بەهۆی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەوە داخرابوون. 

عومەر ئەلوائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، بە  ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: "بەهۆی ڕێكارەكانی هەڵبژاردن، دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی عێراق داخراون و رۆژی دوو شەممە 11ی ئۆكتۆبەر دەكرێنەوە".

هاوكات دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق، لەسەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران تا رۆژی دووشەممە ڕووی جوڵەی ( گەشتیاریی و بازرگانی ) بە داخراوی دەمێنێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×