كورسی لیستەكانی سەر بە حەشدی شەعبی زیادیكرد
  2021-10-13       1069       

دوای جیاكردنەوەی دەستیی دەنگی وێستگەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە، ژمارەی كورسی لایەنەكانی نزیك لە حەشدی شەعبی گۆڕانكارییان بەسەردا هات و كورسییەكانی ڕەوتی سەدریش كەمیكرد.

ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دوای فشارەكانی عامری و مالیكی، دەستیكرد بە جیاكردنەوەی دەستی بەشێك لە سندوقەكانی دەنگدان و بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوكرانەوە، ڕێژەی كورسییەكانی لایەنەكان گۆڕانكاریی بەسەرداهات.

بەپێی ئەو داتایانەی لە كۆمسیۆنەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە، ژمارەی كورسییەكانی هاوپەیمانیی فەتح-ی هادی عامری بۆ 21 كورسی بەرزبووەوە، دەوڵەتی یاساش ژمارەی كورسییەكانی گەیشتە 41 كورسی.

بەڵام، ژمارەی كورسییەكانی ڕەوتی سەدر بۆ 70 كورسی دابەزی.

هەرچی ژمارەی كورسی هاوپەیمانێتییەكەی حەكیم و عەبادی-یە، كورسیەك زیادیكرد و بوو بە پێنج كورسی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×