ئێران هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنەوەی گروپە عێراقییەكانی نزیك لەخۆی دەستپێكردووە
  2021-10-13       410       
ئێران هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنەوەی گروپە عێراقییەكانی نزیك لەخۆی دەستپێكردووە، ئەوەش دوای كەمبوونەوەی ژمارەی دەنگەكانی ئەو گروپانە وەك لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردندا دەركەوتووە. هاوكات بەشێك لەو گرووپانە لەپێناو لەدەستنەدانی هەژموونیان هەڕەشەی بەكارهێنانی توندوتیژی دەكەن.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغداد بووە و سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی حزب و لایەنە شیعییەكانی كردووە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو تۆڕی میدیایی ئێستا هەواڵی گەیشتنی قائانی بە بەغداد بڵاوكردەوە، بەڵام هەردوو حكومەتی عێراق و ئێران هەواڵەكەیان ڕەتكردەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی ئاژانسەكە كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، سەرباری ڕەتكردنەوەكانی هەردوو حكومەتەكە، دوو سەرچاوەی ئێرانی بە ڕۆیتەرز-یان ڕاگەیاندووە كە قائانی لە بەغدادە.

ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی ترەوە كە بە “دیپلۆماتكارێكی خۆرئاوایی” ناویبردووە بڵاویكردووەتەوە، قائانی لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردندا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی حزبە شیعییەكانی كردووە.

دیپلۆماتكارەكە دەڵێت، “هەرچی لەتوانایاندا بێت دەیكەن بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن، سەرباری ئەوەی ئەو كارە ئەستەم دەبێت”.

سەركردەی گروپێكی حەشدی شەعبی كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “گروپە چەكدارەكان ئامادەن پەناببەنەبەر بەكارهێنانی توندوتیژی ئەگەر پێویستبێت، ئەوەش لەپێناو لەدەستنەدانی هەژموونیان”.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×