بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: بكوژی پاسەوانەكەی دەروازە سیتی، كەسێكی ناسراوە
  2021-10-14       568       

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بكوژی پاسەوانەكەی دەروازە سیتی لە شاری سلێمانی، كەسێكی ناسراوەو ناو و ناونیشانی زانراوەو هێزە ئەمنییەكانمان لە هەوڵی دەستگیركردنیدان. 

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشممە، نوسینگەی  لیوا چه‌تۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند"شەوی رابردو (هـ. م. ك.) لەدایكبوی ساڵی 1990، دانیشتوی گەڕەكی شەكرەكەو كارمەندو سكیۆریتی دەروازە سیتی، لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لەگەڵ كەسێك دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەو كەسە بە دەمانچە ھێرشدەكاتە سەری و برینداری دەكات و دواتر گیان لەدەستدەدات."

نوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ وتوشیەتی"بكوژی تاوانبار كەسێكی ناسراوەو ناو و ناونیشانی زانراوە، لەدوای روداوەكەش هێزە ئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی بكوژەكەن تا راپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری زیاتر دەخەینەڕو."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×