رەوتی سەدر لێدوانێكی خۆی لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی داهاتوی عێراق رەتدەكاتەوە
  2021-10-15       1009       

نەسار روبەیعی، سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر ناوەڕۆكی هەواڵێك سەبارەت بە سروشتی پێكهاتەی حكومەتی داهاتوی عێراق رەتدەكاتەوە كە بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە.

ئاوێنە: پێشتر ئاژانسی رەسممی هەواڵی عێراق، لە هەواڵێكدا لەزاری نەسار روبەیعی، سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدرەوە، بڵاویكردبوەوە كە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق لە رەوتەكەی ئەوان دەبێت حكومەتی داهاتوش لەسەر بنەمای سازانی سیاسی نابێت.

كەمێك لەمەوبەر نەسار روبەیعی، كە هاوكات ئەندامی تیمی دانوستانكاری رەوتی سەدرە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، بە ماڵپەڕی سومەریەنیوزی راگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی بەناوی منەوە لە میدیاكانی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە پێكهاتەی حكومەتی داهاتوی عێراق "راست نین و ماڵپەڕە درۆزنەكان روبەڕوی دادگا دەكەینەوە."

لەدوای ئەم لێدوانە نوێیەی نەسار روبەیعی، ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق هەواڵەكەی لە پێگەی خۆی سڕییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×