سەدر لە حەوت خاڵدا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەمەریکا ڕاگەیاند
  2021-10-16       1163       

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە حەوت خاڵدا هەڵوێستی خۆیانی بەرامبەر ئەمەریکا ڕاگەیاند لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیراندا و دەڵێت، ئەگەر ئەمەریکا ئەو خاڵانە جێبەجێ نەکات ئەوا دژی عێراقە.  

ئاوێنه‌: سەدر لە تویتێکدا  ڕایگەیاند، "زۆر کەس دەیەوێت ئەوە بزانێت کە ئێمە پۆستی سەرۆک وەزیرانمان وەرگرت هەڵوێستمان چی دەبێت بەرامبەر ئەمەریکا و داگیرکاری، ئێمە چەند خاڵێکمان هەیە کە عێراق لە پەیوەستبوون بە هەر کەس و وڵاتێکەوە دەباتەدەرەوە."   

حەوت خاڵەکەی سەدر پێکهاتوون لەمانە:   

یەکەم؛ ئەمەریکا بە هاوتایی و بەشێوەیەکی دیبلۆماسی لەسەرجەم ئاستەکاندا مامەڵەمان لەگەڵ بکات.   

دووەم؛ گفتوگۆ و دیالۆگی جدی لەبارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکان و فڕۆکە جەنگییەکان و دەستوەردانیان لە عێراق.   

سێیەم؛ دەستوەردان نەکات لە خۆپیشاندان و شۆڕشی خەڵک، چونکە ئەوە شتێکی ناوخۆییە و پێویستە خاڵی بێت لە دەستوەردانی دەرەکی.   

چوارەم؛ سنورە ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەکان و گەلی عێراق بپارێزێت لە کێشمەکێشەکانی ناوچەکە.    

پێنجەم؛ ئێمە عێراقین، نە ڕۆهەڵاتین نە ڕۆژئاوایین، دەمانەوێت لە ئاشتیدا بژین.   

شەشەم؛ ئەگەر ئەو خاڵانەی جێبەجێکردن ئەوا لە ئاستی ئابوری یاخود بواری دیکەدا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.   

حەوتەم؛ ئەگەر ئەو خاڵانەی جێبەجێ نەکرد ئەوا وڵاتێکی دژی عێراقە و سەربەخۆی و سەروەری عێراقی ناوێت، هەروەکو حەوزە و داگیرکاری دژی یەکن و کۆنابنەوە، عێراق و داگیرکاریش پێکەوە کۆنابنە
وە.   
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×