ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 688 توشبو، 12 گیانلەدەستدان
  2021-10-20       346       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 688 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 447 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 688 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 367 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٦٠٢ ) 

١. پشکنین: ( ٦٤٤٧ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٩١٣) هەولێر
• ( ٩٢١) سلێمانی
• ( ١٣٩٦) دهۆك
• ( ١٣٠) هەڵەبجە
• ( ٨٧) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. توشبو: ( ٦٨٨ توشبوی نوێ)
• ( ٣٣٤) هەولێر
• ( ١٩١) سلێمانی
• ( ١١٧) دهۆك
• ( ٤٤) هەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبون: ( ١٣٦٧ چاکبون)
• ( ٤٥٠) هەولێر
• ( ٥١٢) سلێمانی
• ( ٣٠٧) دهۆك
• ( ٣٧) هەڵەبجە
• ( ٣٢) گەرمیان
• ( ٢٩) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٢ مردن)
• ( ٣) هەولێر
• ( ٥) سلێمانی
• ( ٤) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٣٢٧٣٤٢٦ (١١٦٠٧٥٣ هەولێر، ٨١٠٩٠٨ سلێمانی، ١٢٧٨٣١١ دهۆك، ٢٣٤٥٤ هەڵەبجە)
توشبون ٣٥٢٨٢٩ (١٠٢٨٤٦ هەولێر، ١٢٣٠٦٦ سلێمانی، ١٢٠٠٤٤ دهۆك، ٦٨٧٣ هەڵەبجە)
چاکبون ٣٢٩٣٢٧ ( ٩٤٩٦٦ هەولێر، ١١٣٨١٩ سلێمانی، ١١٤٣١٠ دهۆك، ٦٢٣٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٧٣١٤ (٦١٠٧ هەولێر، ٦٥٩٢ سلێمانی، ٤١٧٩ دهۆك، ٤٣٦ هەڵەبجە)
مردن ٦١٨٨ (١٧٧٣ هەولێر، ٢٦٥٥ سلێمانی، ١٥٥٥ دهۆك، ٢٠٥ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
٢٠ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×