وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە
  2021-10-22       440       
به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 1846 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 26 توشبوش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، لەدوێنێوە 1846 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەپارێزگای‌ سلێمانی بون.

هه‌روه‌ها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 2669 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوەو 26 توشبوش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه‌، لەدوێنێوە 71537 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە. 
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×