نەوەی نوێ نوسراوی فەرمی پێشکەش کرد: ڕێگە بدەن بەبێ هیچ باجێک بەنزین بهێنین
  2021-10-24       911       


جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی دەکات "کە ئەوان بە نوسراوی فەرمی ڕێبدەن بەنزین و سوتەمەنی بێتە هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ باج و سەرانە و پارەیان لێ بسەندرێت بۆ کۆمپانیا حیزبییەکان و ڕێبدەن نرخی سوتەمەنی و بەنزین دابەزێت."  

ئاوێنه‌: مژدە محمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نوسراوەکانی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، "ئەگەر دەسەڵات و پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات راست دەکەن ئەوا فەرموو بە نوسراوی فەرمی وەڵامی نەوەی نوێ بدەنەوە و رێبدەن هەموو کۆمپانیاکان بێ هیچ باج و سەرانە سەندنێک سوتەمەنی بهێننە هەرێم."  

دەشڵێت، "چاوەڕێی وەڵامین بە نوسراوی فەرمی، نەک بە بڵاوکردنەوەی درۆی میدیایی و پۆستی فەیسبوکی پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات."  

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×