مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی: پڕۆسەی بە سەربازگەكردنی تۆپزاوا راگیرا
  2021-10-24       943       

مەڵبەندی دوی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە هەوڵی ئەوە درا ئەو شوێنانەی کە بونەتە شایەتحاڵێکی زیندوی پڕۆسەکانی ئەنفال لە ناوچەی تۆبزاوای کەرکوک، بکرێنەوە بە سەربازگە، بەڵام ئەو پرۆسەیە لە رێگەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراقەوە، راگیراوە.

ئاوێنە: مەڵبەندی مەڵبەندی دوی رێکخستنی کەرکوکی یەكێتی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە هەوڵی ئەوە درا ئەو شوێنانەی کە بونەتە شایەتحاڵێکی زیندوی پڕۆسەکانی ئەنفال لە ناوچەی تۆبزاوای کەرکوک کە کاتی خۆی رژێمی لەناوچوی بەعس دەرحەق بە نەتەوەکەمان ئەنجامی دابو بکرێنەوە بە سەربازگە و ئەو شوێنەوەرانە لەناو بدرێن، بەڵام بە هەوڵ و کۆششی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی بە تایبەت هەڤاڵ کاک ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵ خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی، لە رێگەی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدڕاڵ، پڕۆسەی‌ بە سەربازگەکردنی ئەو شوێنەوارانە راگیرا."

دەقی راگەیەندراوەكە... 

دەقی راگەیەندراوی مەڵبەندی دوی رێکخستنی کەرکوک:

دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە هەوڵی ئەوە درا ئەو شوێنانەی کە بونەتە شایەتحاڵێکی زیندوی پڕۆسەکانی ئەنفال لە ناوچەی تۆبزاوای کەرکوک کە کاتی خۆی رژێمی لەناوچوی بەعس دەرحەق بە نەتەوەکەمان ئەنجامی دابو بکرێنەوە بە سەربازگە و ئەو شوێنەوەرانە لەناو بدرێن، بەڵام بە هەوڵ و کۆششی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی بە تایبەت هەڤاڵ کاک ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵ خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی، لە رێگەی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدڕاڵ، پڕۆسەی‌ بە سەربازگەکردنی ئەو شوێنەوارانە راگیرا.

لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی هەمو ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا هاوکار و هەماهەنگمان بون، جەختیش لەوە دەکەینەوە وەک هەمیشە یەکێتیی دەبێتە پارێزەر و داکۆکیکاری کەرکوک و کەرکوکییەکان، بەڵێنیش دەەین لە پێناو کەرکوک و دۆزە رەواکەی، هەرچی پێویست بێت بێ درێغ ئەنجامی بدەین تا گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی ئەو پرسە رەوایە.

مەڵبەندی دوی رێکخستنی کەرکوک
24/10/2021


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×