2021-10-26   1374     
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاند، ئه‌و كوتلانه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌دوای نامه‌كه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان بۆ شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ت، ناوی چوار كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیان خستوه‌ته‌ڕو، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مێزی دانوستان.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و كوتلانه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیالان ره‌تكردوه‌ته‌وه له‌ماڵی نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبونه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه مالیكی رایگیه‌اندوه، "به‌پێی داتای ئێستا، زه‌حمه‌ته كوتله‌ی سه‌دری به‌بێ پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، بتوانێت كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات".
نوری مالیكی وتیشی، "له‌ئێستادا گه‌ڕان بۆ كاندیدێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كرێت تا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان، كۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌كۆبونه‌وه‌ی كوتله شیعیه‌كان ره‌تكراوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگه‌یاندوه، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌شێك له كاندیده‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كراوه، كه بریتین له قاسم ئه‌عره‌جی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، عه‌بدولحسێن عه‌بتان، تارق نه‌جم، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوانه‌ش پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كراون بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆی".
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌ی دۆخی سیاسی عێراق رایگه‌یاندوه، "دوای نامه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای نه‌جه‌ف كه رێگای گرتوه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی پێشوتر بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، پێویسته سازان له‌سه‌ر كاندیدێك بكرێت كه ته‌نها له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌كان نه‌بێت، تاوه‌كو وه‌فای بۆ هه‌مو عێراقیه‌كان هه‌بێت، لایه‌نه شیعیه‌كان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، "هێشتا كه‌ش و هه‌وای پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو له‌تاریكیدا ماوه‌ته‌وه و هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ی نێوان كوتله‌ی سه‌در كه گه‌وره‌ترین كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه كوتله شیعه‌كانی تێدایه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێكی باش.
بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بو دوای ئه‌وه‌ی باس له‌كشانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" كرا له‌سه‌ر دوباره كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
نامه‌یه‌ك له‌نه‌جه‌فه‌وه، كوتله شیعه‌كانی بێ ئومێد كرد له‌كاتێكدا خواستی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیان هه‌بو، نامه‌كه‌ی نه‌جه‌فی ڕێنماییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدابو بۆئه‌وه‌ی كوتله‌كان بخه‌نه ناو چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بكه‌ن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر په‌راوێزیشی بخه‌ن و جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر ئاگری دژایه‌تی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینیه‌وه.
له نامه‌كه‌ی نه‌جه‌فدا هاتوه، "هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به ته‌نها حكومه‌تی داهاتو پێكبهێنێت، هیچ كه‌سێكیش له ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانێت ده‌سه‌ڵات قۆرخ بكات له‌هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌دان به سه‌رۆكه‌كانی پێشوی حكومه‌ت بۆ حكومه‌تی نوێش رێگه‌پێدراو نیه".
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره ئاشكراشیكرد، "تا ئێستا لایه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی كۆنترۆڵی بارودۆخی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی جموجۆڵه‌كانی ئاینده‌ی وڵات ده‌كه‌ن، هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌نامه‌كه نه‌كردوه بۆ جێبه‌جێكردن یاخود ره‌تكردنه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئاماژه به سه‌ختی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌دریه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێران و ئه‌مریكا".
دوای جیاكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان، كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش، جگه له موقته‌دا سه‌در كه ، 73 (حه‌فتا و سێ) كورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شیعیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیان كه‌میكردوه و له‌ئێستاشدا به‌ره‌یه‌كیان له‌ژێر ناوی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" پێكهێناوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌كۆبونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردویاندا ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان ره‌تكرده‌وه كه له 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چو، دا‌واشیان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی ده‌نگدان، به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه.