ئەردۆغان ڕاسپاردەیەكی گەیاندووەتە سوننەی عێراق
  2021-10-27       1456       

مشعان جبوری، كاندیدی براوەی عەرەبی سوننە ئاشكرای كرد، ئەردۆغان داوای لە هەردوو هاوپەیمانییە سەرەكییە سوننەكەی عێراق (عەزم و تەقەدوم) كردووە كە بەرەیەكی پەرلەمانیی هاوبەش دروست بكەن و ئەو سەرپەرشتی یەكگرتنیان دەكات.

ئاوێنە: جبوری لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا "الرابعة" باسی لەوەكرد، ئەم داوایەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت خولی پێشوو ئێرانییەكان لە بەردەم ئەبو مەهدی موهەندیس محەمەد حەلبوسییان والێكرد سوێند بخوات كە پابەند بێت، بەڵام ئێستا لانیكەم دەوڵەتێكی سوننە بووەتە سەروكاری سوننەكان.

جبوری وتیشی، ئەردۆغان پێیوایە ئەزموونی حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان سەركەوتوو بووە بۆ ناوچەكە و ئەوەشی وتووە "دوو لایەنەكەی سوننە هان دەدەم یەكبگرن و توركیا ئامادەیە گرەنتی پابەندبوون بەو رێككەوتنە بكات".

پاش دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی یەكەم و خەنجەر دووەم هاتن لە شارە سوننە نشینەكان و هەندێ رێبەرایەتی دیاریش بزربوون لەوانەش ماڵی نوجێفی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×