2021-11-16   820     
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه داوایه‌كی یاساییان به‌به‌های ٧٥ملیار دینار له‌كۆمپانیایی نالیا بردۆته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته ڕایگه‌یاندووه، "به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌٩٠/ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه/٢٠٢١/راستكردنه‌وه له ٢٥/١٠/٢٠٢١ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه. به‌مه‌ش به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی ٧٥ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو."
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری ده‌ڵێت، "ئه‌م داواییه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه كه تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد."
ڕاشیگه‌یاندووه، "له‌پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه."