سەرۆكی بێلاڕووس لەبارەی ناردنی كۆچبەری كوردەوە بۆ ئەڵمانیا روونكردنەوە ده‌دات
  2021-11-22       785       
سەرۆكی بێلاڕوس رایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕێی وەڵامی یەكێتی ئەوروپایە لەسەر وەرگرتنی 2000 كۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس دەكات.

ئالیكساندەر لوكاشینكۆ سەرۆكی بێلاڕوس رایگەیاند بێلاڕووس داوا لە ئەڵمانیا دەكات كۆچبەرەكان وەربگرێت و یەكێتی ئەوروپا قسە لەگەڵ مینسكدا ناكات لەسەر ئەو بابەتە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: نەمانویستووە گرژییەكان زیاد ببێت، دەمانەوێت پۆڵەنداییەكان تێبگەن، سەرجەم پۆڵەنداییەكان و پیشانیان بدەین ئێمە دڕندە نین و ڕووبەڕووبوونەوەمان ناوێت. چونكە لەوە تێدەگەین ئەگەر زۆر بڕۆین ئەوا ناتوانین خۆمان لە جەنگ بەدووربگرین.”

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ ” ئەوە كارەسات دەبێت، بەباشی لەوە تێدەگەین. هیچ زیادبوونێكمان لە گرژییەكان ناوێت.

یەكێتی ئەوروپا بێلاڕووسی تۆمەتباركردووە بەوەی هەزاران كەسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هێناوە و ڕەوانەی سنووری نێوان وڵاتەكە و یەكێتی ئەوروپای كردوون تاوەكو بەشێوەیەكی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ یەكێتیەكە، ئەوەش وەكو وەڵامێكی بۆ سزاكانی یەكێتیەكە بەسەر بێلاڕووسدا. مینسكیش ڕەتی دەكاتەوە بە مەبەست قەیرانەكەی دروست كردبێت.
زۆرترین بینراو
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×