رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای سلێمانی
كوردستانی عێراق توندوتیژییان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خوێندكاران كە ئەوەش
جێی شۆك نییە بەرلەبەرچاوگرتنی ئەو سەركوتكارییە رێكخراوەی كە دژ بە ئازادی
رادەربڕین و گردبونەوەكان پیادەی دەكەن.
ئاوێنە: رێكخراوەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی، لە نوێترین
دەستدرێژیدا بۆ سەر ئازادیی رادەربڕین و گردبونەوەكان، هێزە ئەمنییەكان لە سلێمانی
توندوتیژییان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خوێندكاران كە ئەوەش نابێتە جێی "شۆك"
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەركوتكارییە رێكخراوەی كە هێزە ئەمنییەكان پیادەی دەكەن.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردوە جڵەوی هێزە
ئەمنییەكان بكات و پابەندییەكانیشی لە پەیوەست بە دەستەبەركردنی ئازادییەكان رون بكاتەوە.