2021-11-26   726     
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی‌و یه‌ك به‌رمیل به72.75 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو 9.47 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك واتا 11.52%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا. له‌ھه‌مانكاتدا نه‌وتی خاوی تێكساس 10.22 دۆلار نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو گه‌یشته 63.17 دۆلار. ئه‌وه‌ش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به "ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنای ئه‌فریقیی" ناسراوه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆناو نیگەرانی وەبەرهێنەران لەخستنەڕوی بڕێکی زۆری نەوت لەچارەکی یەکەمی ساڵی داهاتو دەگەڕێتەوە. دابەزینی نرخی نەوت لەچەند کاتژمێری رابردودا نرخەکەی گەڕاندەوە ئاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ کە تێیدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەدەوروبەری 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه نرخی نه‌وت‌و پشكه‌كانی بازاڕی وزه‌ی جیهان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابه‌زینێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به‌خۆیه‌وه بینی، كه به‌ریتانیا له‌باره‌ی ئه‌و زنجیره نوێیه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه، زانایان ئه‌و گۆڕاوه نوێیه به گرنگترین جۆری په‌تاكه ده‌زانن، كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆت و به‌ند له‌به‌رده‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان دابنرێن و گه‌شه‌ی ئابووری و خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
هه‌ر دوای ئاشكرابونی زنجیره‌ی ئه‌فریقیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ریتانیاو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی باشوری ئه‌فریقیا راگرت.