وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڵێنێک بە کۆچبەران دەدات
  2021-11-28       414       
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، پاسپۆرت دەداتە ئەو کۆچبەرانەی خوازیارن لە ئەوروپاوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

ئاوێنە:ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 120 پاسپۆرت دەدەن بەو هاوڵاتیانەی لە ئەوروپا دەژین، بەڵام خوازیاری گەڕانەوە و نیشتەجێبوونن لە عێراق.

وەزارەتى دەرەوە ئاماژەی بەوەشدا، چوارەمین گەشت لە بیلاڕوسەوە ئەنجام درا، کە نزیکەی 420 کۆچبەر گەڕانەوە بۆ عێراق.

کێشەی کۆچبەرە عێراقییەکان لە سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ئێستا بووەتە کێشەیەکی ئەوروپا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و ئۆکرانیا و چەندین وڵاتی دیکە، دژی بەکارهێنانی کۆچبەرانن وەک پرسێکی سیاسی لەلایەن بیلاڕوسیاوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×