تەندروستی عێراق لەبارەی جۆرە گۆڕاوەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات
  2021-11-28       353       

دوای بڵاوبونەوەی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان، تەندروستی عێراق هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان كە پەلەبكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژبە كۆرۆنا.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای دەركەوتنی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەكەین پەلەبكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندیی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەدروستی و سەلامەتی نیشتمانی بن و پەیڕەوی رێكارە خۆپارێزییەكان بكەن ئەوەش بە بەستنی دەمامك و رەچاوكردنی دوریی كۆمەڵایەتی و دوركەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان. 

وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختیشی لە گرنگی پابەندبونی سەرجەم فەرمانگە حكومی و ئەهلییەكان كردۆتەوە بە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندورستی و داوای كردوە رێگە بە دەوامی فەرمانبەران و چونی سەردانكەر بۆ فەرمانگەكانیان نەدرێت، ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتبێت یاخود پكشنینی نوێی پی ئاڕ سیان پێ نەبێت كە ماوەكەی لە هەفتەیەك زیاتر نەبێت.

وەزارەتەكە داواشی لە سەرجەم زانكۆو قوتابخانەكان كردوە هاوكاریان بن بۆ گەرەنتی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی لەپێناو پاراستنی دەوامی خوێندن و تەندروستی خوێندكاران و مامۆستایان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×