کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانى راگه‌یاند
  2021-11-30       881       
جه‌لیل عه‌دنان

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی 10ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوى راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: جه‌لیل عه‌دنان، سه‌رۆكی كۆمیسیۆن له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسا، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆمیسیۆن ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی وێستگه‌كانی راگه‌یاند، دواتر ئه‌نجامی وێستگه‌ كراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تیروپشك راگه‌یه‌ندرا و به‌شێك له‌ وێستگه‌كان ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست ژمێردرانه‌وه‌. وێڕای سه‌ختی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، به‌ڵام زۆر به‌ بنچینه‌یی داده‌نرێت بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان، ته‌نیا پێنج حاڵه‌تی گۆڕانكاری روویداوه‌. ئه‌وانیش یه‌ك كورسی بووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، كه‌ركوك، به‌سره‌و به‌غدا.

وتیشی، راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی كۆتایی پرۆسه‌كه‌یه‌و ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو، سه‌رجه‌م ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌كه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر، كۆتایی به‌ چاره‌سه‌ری ته‌واوی سكاڵاكان هێنراوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت، دوای کۆتاییهاتنی جیاکردنەوەی دەنگی وێستگەتانەلێدراوەکان ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، هەروەها کۆمسیۆن لەم هەڵبژاردنەدا بەشێوەیەکی بێلایەنانە کاریکردوە و رێژەی بەشداری هاوڵاتیانیش لە هەڵبژاردنەکەدا 44% بوە، لەو رێژەیەش 8%ی دەنگی دەنگدەران ناڕاست (پوچەڵ) بون کە دەکات نزیکەی 713 هەزار دەنگ.

بەپێی ئەنجامە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی‌ كۆمسیۆن لەپارێزگای هەولێر گۆڕانکاری بەسەر یەک کورسیدا هاتووەو دەنگەکان بەمشێوەیەن:
 
بازنەی یەکەم کە چوار کورسی هەیە: 
- نەهرۆ محەممەد قادر 44 هەزار و 928 دەنگ
- سیپان عەزیز 37 هەزار و 990 دەنگ
- محەممەد سدیق محەممەد 33 هەزار و 656 دەنگ
- جوان عەبدوڵڵا عومەر 12 هەزار و 843 
 
بازنەی 2  ناوی كاندیدەکان و ژمارەی دەنگەکانیان 
- خدر عەلی سادق سۆفی 25 هەزار و 373 دەنگ
- وەزیرە ئەحمەد برایم 24 هەزار و 626 دەنگ
- ئامانج مەحموود ئەسعەد هەرکی 23 هەزار و 623 دەنگ
- کوردۆ عومەر عەبدوڵڵا 18 هەزار و 370 دەنگ
 
بازنەی 3  ناوی كاندیدەکان و ژمارەی دەنگەکانیان 
- رێبوار هادی عەبدولڕەحمان 22 هەزار و 660 دەنگ
- ڤیان عەبدولعەزیز عەبدولڕەحمان 13 هەزار و 688 دەنگ
- هەرێم کەمال ئاغا 8 هەزار و 929 دەنگ 
 
بازنەی 4 ناوی كاندیدەکان و ژمارەی دەنگەکانیان 
- محەممەد ئیسماعیل عومەر 24 هەزار و 217 دەنگ
- مەریوان قەرەنی ئیبراهیم 20 هەزار و 384 دەنگ
- سەباح سوبحی حەیدەر 16 هەزار و 962 دەنگ
- نەهلە قادر محەممەد 13 هەزار و 872 دەنگ
 
لە کریستانەکان فارووق حەنا عەتۆ شەمعون 5 هەزار و 429 دەنگ
 
لەسنوری پارێزگای سلێمانی كاندیده‌ دەرچووەکان و ژمارەی دەنگەکانیان بەمشێوەیەیە:
 
بازنەی 1ی سلێمانی
- رێبوار ئاوڕەحمان ساڵح 18 هەزار و 640 دەنگ
- یادگار مەحموود نەسروڵڵا 9 هەزار و 477 دەنگ
- نەرمین مەعروف غەفوور 8 هەزار و 433 دەنگ
- دارا حەمە ئەحمەد حەسەن 8 هەزار و 179 دەنگ
 
بازنەی 2ی سلێمانی
- بەدریە ئیبراهیم رەشید 25 هەزار و 222 دەنگ
- بڕیار رەشید شەریف 14 هەزار و 780 دەنگ
- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی 11 هەزار و 765 دەنگ
 
بنکەی 3ی سلێمانی
- چرۆ حەمەشەریف عەبدوڵڵا 15 هەزار و 952 دەنگ
- موسەنا ئەمین نادر 14 هەزار 719 دەنگ
- ئاریان عەزیز ئەحمەد تاوەگۆزی 12 هەزار و 282 دەنگ
 
بازنەی 4ی سلێمانی 
- سروە عەبدولواحید قادر ئیبراهیم 28 هەزار و 987 دەنگ
- سۆران عومەر سەعید 25 هەزار و 116 دەنگ
- غەریب ئەحمەد مستەفا 19 هەزار و 714 دەنگ
- بەدریە حوسێن عەزیز 17 هەزار و 307 دەنگ
 
بازنەی 5ی سلێمانی
- مۆفەق حوسێن قادر 21 هەزار و 576 دەنگ
- شوان محەممەد رۆستەم 9 هەزار و 521 دەنگ
- سروە محەممەد رەشید 7 هەزار و 851 دەنگ
- کاروان عەلی یاروەیس 7 هەزار و 504 دەنگ
 
هەروەها ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای دهۆک بەمشێوەیە:
 
بازنەی 1ی دهۆک
- جەمال ئەحمەد محەممەد کۆچەر 56 هەزار 702 دەنگ
- خالید سەلیم ئەمین جاسم رێکانی 29 هەزار و 308 دەنگ
- خەلیل غازی حەسەن شێخ ئۆمەر 26 هەزار و 478 دەنگ
- ئەڤین سەلیم نووری سەلیم 19 هەزار و 296 دەنگ
 
بنکەی 2ی دهۆک 
- سەگڤان یوسف بەشار ساڵح 28 هەزار و 3 دەنگ
- عومەر ساڵح عومەر فارس کۆچەر 24 هەزار و 424 دەنگ
- زۆزان عەلی ساڵح 21 هەزار و 457 دەنگ
 
بازنەی 3ی دهۆک
- مۆفەق شەهاب پاشا شەهاب 29 هەزار و 929 دەنگ
- چیای تەیمور عەبداڵ 25 هەزار و 846 دەنگ
- ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد عارف 18 هەزار و 695 دەنگ
- ڤیان سەبری عەبدلخالق عەبدلقادر 18 هەزار و 502 دەنگ 
 
هەروەها لە کریستیانەکان (بەیدائـ  خزر بەهنام) 13 هەزار و 630 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بەپێی دوایین ئەنجامەکان، لە پارێزگای کەرکووک دەنگەکان بەمشێوەیەن:
 
بازنەی یەک، پێنج کورسی:
شاخەوان عەبدوڵڵا: 37744 دەنگ
ئومێد محەممەد: 23090 دەنگ
دیلان غەفور: 21510 دەنگ
سەباح حەبیب: 15708 دەنگ
موهەیمەن عەلی: 14353 دەنگ
 
بازنەی دووەم کە چوار کورسی لە خۆدەگرێت
ئەرشە ساڵحی: 23060 دەنگ
گەیلان قادر: 13293 دەنگ
نەجوا حەمید: 11887 دنگ
غەریب عەسکەر: 7793 دەنگ
 
بازنەی سێیەم کە سێ کورسی لە خۆ دەگرێت
محەممەد عەلی: 24391 دەنگ
راکان سەعید جبوری: 14684 دەنگ
مونا محەممەد: 9976 دەنگ
 
لە کورسیی کۆتای کریستیان لە کەرکووک دورەید جەمیل بە 5282 دەنگ بووە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×