ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، پشتگیری بافڵ
تاڵەبانی، هاوسەرۆكی حزبەكەی دەكات بۆ گۆڕینی زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و
سەركردایەتی یەكێتی چونكە "لە ئاست پێویستی قۆناغەكەدا نین"و داواش
دەكات "سەركردایەتییەكی تازە دابنێت."
ئاوێنە: ئاراس شێخ جەنگی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا وتویەتی"بەر لەچەند
رۆژێك هەڤاڵ بافڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکارو ڕۆژنامەنوسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی
و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکەی هەندێک قسەی کرد. بەڵێ من هەمو پشتگیرییەکی دەکەم
چونکە ئەمانە بە ڕاستی سەلماندیان کە زۆرینەیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی
یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی."
وتوشیەتی"بۆیە داوا لە هەڤاڵ بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات
و راستییەكان وەک خۆی دەربخات، بەڵكو دەستبکات بە گۆڕینیان."
جەختیشی كردۆتەوە "من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی زۆرینەیان، چونكە لەئاست
پێویستی قۆناغەكەدا نین. سەرکردایەتییەکی تازە دابنێت."
دەقی پەیامەكە:
سڵاو هەڤاڵان
بەر لەچەند رۆژێك هەڤاڵ بافڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکارو ڕۆژنامەنوسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکەی هەندێک قسەی کرد. بەڵێ من هەمو پشتگیرییەکی دەکەم چونکە ئەمانە بەڕاستی سەلماندیان کە زۆرینەیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی، بۆیە داوا لە هەڤال بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات و راستییەكان وەک خۆی دەربخات، بەڵكو دەستبکات بە گۆڕینیان. من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی زۆرینەیان، چونكە لەئاست پێویستی قۆناغەكەدا نین. سەرکردایەتییەکی تازە دابنێت.