لیرە توركی زیاتر دابەزی
  2021-12-03       913       

لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ(هەینی)ش بەشێكی دیكەی بەهای خۆی لەبەرامبەر دۆلاردا لە دەستدا.

ئاوێنە: بەپێی ماڵپەڕی بلومبێرگ، ئەمڕۆ هەینی، یەك دۆلار بەرامبەر بە 13.87 لیرەی توركی (100 دۆلار بە هەزارو 387 لیرە) مامەڵەی پێوە كراوە، لەكتاێكدا ئێوارەی دوێنێ 100 دۆلار بە هەزارو 340 لیرە بوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، داتاكانی ئەمڕۆ دەریدەخەن، هەڵاوسان لە توركیا زیاتر لەوەی چاوەڕوان كراو بوە بۆ لەسەدا 21.31 بەرزبۆتەوە، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لەو وڵاتە لەماوەی سێ ساڵی رابردودا.

ئەوەش لەكاتێكدا كە بەهۆی سیاسەتەكانی ئەردۆغان و بانكی ناوەندی توركیاوە بۆ دابەزاندنی بەهای سودی بانكی، لیرەی توركیا لە مساڵدا زیاتر لە لەسەدا 44ی بەهای خۆی لەبەرامبەر دۆلاردا لە دەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×